به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی دیبلۆماسییه‌کان له زانکۆی جیهان/هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی رێکخراوی نیو کوردستان بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (22/8/2017) هه‌ستان به ئه‌نجامدانی وۆرک شۆپێك له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌ته‌کێت و پرۆتۆکۆڵی دیبلۆماسی) بۆ ژماره‌یه‌ك له قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆی جیهان/هه‌ولێر. ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م وۆرك شۆپه بریتییه له شاره‌زابوون و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری به‌شداربووان له بواری ئه‌ته‌کێت و پرۆتۆکۆڵی دیبلۆماسی و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سم و چالاکییه دیبلۆماسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی.
شایه‌نی باسه ئه‌م وۆرك شۆپه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له کۆتاییشدا به‌شداربووانی وۆرك شۆپه‌که بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیان پێده‌به‌خشرێت.