زانكۆی جیهان – هه‌ولێر … كۆنگره‌ی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری به‌سه‌ركه‌وتووی سازكرد .. كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی رۆژی ٢٨-٢٠١٧ له هه‌ولێر پایته‌خت و له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا كۆنگره‌ی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌وه ده‌ستی به كاره‌كان كرد . له‌دوای وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پێشكه‌شكردنی سروودی ئه‌ی ره‌قیب . ئه‌م وتارانه خوێندرانه‌وه : ١- وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پێشكه‌شی كرد . ٢- وتاری به‌رێزجه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، د. كاوه محموود پێشكه‌شی كرد . ٣- نمایشكردنی فلیمێكی دیكۆمێنتاری له باره‌ی زانكۆی جیهان و چالاكییه‌كان و پانێڵه‌كانی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان: - له نووسینی : د. محمد خدر مولود – ده‌رهێنانی : Tvی جیهان . پاشان پانێله‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌م له كاتژمێر ١١تا ٢:٣٠ ده‌ستی پێكرد .. له پانێلی یه‌كه‌م دا كه له ژێر ناونیشانی ده‌وله‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرد : هێمن هه‌ورامی ، عه‌دنان مفتی ، د. كاوه محمود ، خلیل ابراهیم محمد .. به‌رێوه‌به‌ری په‌نێل : د. نه‌وزاد یه‌حیاباجگر . له پانێڵی دووه‌م دا كه له‌ژێر ناونیشانی قۆناغی دوای ریفراندۆم بوو ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد : د. محمد محمود احمد ، ابو بكر كاروانی ، د.كمال كه‌ركوكی ، سه‌ربه‌ست له‌زگین ، تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می .. به‌رێوه‌به‌ری پانێل : دكتۆر فوئاد مه‌ولود شریف . له دانیشتنی دووه‌م دا كه دوای نێوه‌رۆ له كاتژمێر ٣:٣٠ ده‌ستی پێكرد تا كاتژمێر ٦ ی ئێواره به‌رده‌وام بوو به‌م جۆره به‌رێوه چوو ؛ پانێلی سێییه‌م له‌ژێر ناونیشانی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌دیدی پێكهاته ئاینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دا بوو ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد : رۆمیۆ هه‌كاری ، حه‌یده‌ر شه‌شۆ ، مونا قاوه‌چی ، مه‌لاسالم شه‌به‌ك ، د. ئومێد سه‌باح .. به‌رێوه‌به‌ری پانێڵ د. سه‌باح سه‌وبحی حیدر . پانێڵی چواره‌م له‌ژێر ناونیشانی ئاینده‌ی ئابووری كوردستان له‌دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوو ، ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد : د. بێوار خنسی ، مسته‌فا شێخ عبدوڵره‌حمان ، زاگرۆس فه‌تاح .. به‌رێوه‌به‌ری پانێڵ د. نادر نانه‌كه‌لی . پاشان بریارو راسپارده‌كانی كۆنگره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بریارو راسپارده‌كانی كۆنگره ئاماده‌كرابوو: د. محمد خدر مولود پێشكه‌شی كرد . له دوا برگه‌ی كۆنگره‌ش دا بروانامه‌ی رێزلێنان و میدالیای زانكۆ جیهان پێشكه‌شی پانێڵێستان كرا، راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان هه‌ولێر ٢٩-٨-٢٠١٧