ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان یه‌كێكی تر بوو له‌و زنجیره پانێڵه‌ی زانكۆی جیهان
كاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی ١٧-٤-٢٠١٧ هێمن هه‌ورامی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پسپۆر و خاوه‌ن ماسته‌ر له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پانێڵی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا، بابه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی له سمینارێكدا پێشكه‌ش كرد.
سه‌ره‌تا به كورتی له كێێشه و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌كان دوا هه‌ر له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه تا شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش، دواتر بارودۆخی ناوچه‌و كه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هه‌ن و هه‌ڵمه‌تی ریفڕاندۆم و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی و باسكردنی دوا بابه‌ته‌كانی ئێستای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر له سه‌ردانی به‌غدا تا كۆبوونه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكوراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له گه‌ڵ گونسوڵ و نوێنه‌ری قونسوڵگه‌رییه‌كانی وڵاتان له هه‌ولێر.
دواتر دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان باسی له به‌رنامه‌ی زانكۆی جیهان هه‌ولێر كرد بۆ نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان و به‌ستنی كۆنگره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماوه‌ی داهاتوودا، هه‌مدیس به‌رێزیان باسی له پرۆژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كرد له هه‌رسێ قۆناغ دا به‌ر له‌دامه‌زراندن، له دامه‌زراندن دا، دوای دامه‌زراندن، كه پرۆژه‌ی ئاماده‌كراوه بۆ كۆنگره.
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وێرای پرسیار‌و گفتوگۆ كردن، وتاری به‌خێر هاتنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهانی پێشكه‌شكرد و ئاماده‌بوانیش به‌پرسیار و سه‌رنجی هه‌مه‌جۆره و وه‌ڵامی به‌رێز هێمن هه‌ورامی، بوون به چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌یی ڕۆژه‌ڤی پڕ بایه‌خ بۆ ته‌واوی پانێڵه‌كه