رۆژی ١٢-٢-٢٠١٧ گروپی كۆمپانیاكانی بۆردی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راهێنان و راوێژكاری به هاوكاری زانكۆی جیهان و رێكخراوی فایندیت ئیست خولی وانه وتنه‌وه ڕاهێنانی مامۆستایان كرده‌وه .
سه‌ره‌تای خول د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد ، گرنگی خوله‌كه‌ی بۆ مامۆستایان شیكرده‌وه ، دواتر بۆردی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راهێنان و ڕاوێژ وتاری خوله‌كه‌یان پێشكه‌شكرد ، پاشان بابه‌ته‌كانی وانه وتنه‌وه و ڕاهێنانی مامۆستای چاپوك پێشكه‌شكران .
شایه‌نی باسه ئه‌م خوله له ١٢-٢ تا ١٥-٢ به‌رده‌وام ده‌بێ و نزیكه‌ی ١٥٠ مامۆستا جگه له مامۆستایانی زانكۆی جیهان له زانكۆكانی دیكه به‌شدارییان كردووه و ڕۆژانه رێگاكانی وانه وتنه‌وه و ڕاهێنان له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی مامۆستا وه‌رده‌گرن و خوله‌كه‌ش به‌هاوبه‌شی له نێوان به‌شی دارایی و بانك له زانكۆی جیهان و رێكخراوی فایندیت به‌رێوه‌ده‌چێ .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ١٢-٢-٢٠١٧
Check Also
AD Scientific Index Analyzes Announced It’s Latest Ranking
AD Scientific Index analyzes academic studies from 217 countries, 20506 universities/institutions, and 1.343.071 scientists by …