له زانكۆی جیهان – هه‌ولێر
د.كه‌مال كه‌ركوكی پانێڵی ریفڕاندۆم پێویستی نیشتیمانی سازكرد
له‌زنجیره پانێڵه‌كانی : نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی یاسایی و ئه‌كادییمی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا . كاتژمێر ١١ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٣١-٧-٢٠١٧ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی پانێڵی (ریفڕاندۆم پێویستییه‌كی نیشتیمانییه ) ی پێشكه‌شكرد .
سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزادیه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا له‌گرنگی به‌ستنی پانێڵه…كانی زانكۆی جیهان دوا كه له مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٦ وه ده‌ستی پێكردووه و وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ پشتیوانیكردن له پرۆسه‌ی ریفراندۆم ، پاشان بایه‌خی به‌ستنی گۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌كادیمییانی كوردستانی ڕوونكرده‌وه كه‌له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا زانكۆی جیهان له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر ئاستێكی باڵادا ده‌یبه‌ستێ .
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وته‌ی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری خوێنده‌وه و پانێڵێست د.كه‌مالی پێشكه‌شكرد .
پانێڵێست د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری شاری كه‌ركوك له بابه‌ته‌كه‌ی داكه خۆی له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك دا ده‌بینییه‌وه خسته ڕوو
.