پانێڵی : ریفڕاندۆم مافێكی یاسایی و ده‌ستوورییه ، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ ته‌واوی پێكهاته و چین و توێژه‌كان به دیالۆگ و ئاشتییانه دێته دی .. له زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پێشكه‌شكرد .
كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی ٢-٨-٢٠١٧ دكتۆر ئومێد سه‌باح وته بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له بواری یاسا و یاسی نێو ده‌وله‌تی بابه‌تی پانێله‌كه‌ی پێشكه‌شكرد . سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌می…نداریهتی زانكۆكانی جیهان ووتارێكی پێشكه‌شكردو له بایه‌خ و گرنگی به‌ستنی پانێڵه‌كان دوا ، تیشكی خسته سه‌ر شۆرشی ریفراندۆم و گه‌یشتن به مافی چاره‌نووسی گه‌لان به‌رێگای ده‌نگی میلله‌ت و ماف و ئه‌رك له به‌رامبه‌ر سیسته‌می به ده‌وڵه‌ت بوون دا . پاشان باسی له به‌ستنی گۆنگره‌ی نیشتیمانی باڵا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد كه زانكۆی جیهان له به‌رنامه‌ی دایه له سه‌ر ئاستێكی به‌رزدا له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌ولێری پایته‌خت سازی بكات .
دواتر دكتۆر ئومێد سه‌باح بابه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆسه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك دابه‌شكرد له‌وانه :
-: ته‌وه‌ری یاسای و ده‌ستووری .. تێدا باسی له مافه یاساییه‌كانی ریفراندۆم و سازدانی له رووی یاسایی و مافی گه‌لان دا بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووس . هه‌روا له ڕووی ده‌ستوور و پێشێلكارییه ده‌ستوورییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌ر له دوای روخانی رژێمی سه‌دام و دامه‌زراندنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه تا برینی بودجه و موچه و رێگری كردن له پڕ چه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ساتانی ته‌نگانه‌ی شه‌ری داعش دا تا رۆژی ئه‌مرۆ ، هه‌روا خۆ دزینه‌وه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ و چه‌ند پێشێلی تری ده‌ستووری كه له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كراوه .
-: ته‌وه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ، له دوای ریفراندۆم ، به‌شێوه‌ی دیالۆگ و ئاشتییانه .
-: ته‌وه‌ری متمانه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستان و چین و توێژه‌كانی كومه‌ڵگای كوردستان ، به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و ئه‌زموونی دیموكراتییانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی لێبوردانه‌ی ئاینده هاوبه‌ش
دوای ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كه ، ده‌رگای گفتوگۆكرایه‌و پرسیاره‌كانی ئاماده‌بوان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه بوون ، له لایه‌ن دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان دوای تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه ، به‌رێوه‌ده‌بردران و پانێڵێست دكتۆر ئومێد سه‌باح یه‌كه یه‌كه‌یانی وه‌ڵام دایه‌وه و به‌دیكۆمێت و داتاوه بۆ ئاماده‌بوانی خسته ڕوو .
له دوا وته‌ش دا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر هزرو بیری ئه‌م پرۆژه نیشتیمانییه‌ی خسته ڕوو و سوپاسی پانێڵست دكتۆر ئومێدی كرد و بۆ بابه‌ته‌كه‌ی وه‌ك پانێڵستانی دیكه ئه‌ویشی بۆ كۆنگره مێوانداری كرد .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢-٨-٢٠١٧