كاتژمێر 2ی پاش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی 25-4-2017 به‌رێز (عه‌دنان مفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان به‌سمیناری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌رفه‌ت و ئاینده به‌شداری پانێڵی دوازده‌مینی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی زانكۆی جیهان هه‌ولێری كرد.
سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان باسی له پرۆژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه‌رێگای كرد. دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان وێرای به‌خێر هێنان هیوای خواست پانێلێست به‌باته‌ی تازه پانێله‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات.
پاشان به‌رێز عدنان مفتی به‌سه‌ره‌تاییه‌كی كورتی پرسی كورد له سه‌رچاوه ی میژوویی و سیاسی و دیبلۆماسی ده‌ستی به سمیناره‌كه كرد، دواتر شرۆڤه‌ی باری سیاسی كوردستان و عێراقی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كرد له بابه‌ته‌گه‌رمه‌كانی ڕۆژه‌ڤیش دا گفتوگۆی نێوان به‌غداو هه‌ولێری خسته ڕوو و هه‌نگاوه‌كانی سازدانی ڕیفراندۆمی شیكرده‌وه.
پاش ته‌واوبوونی بابه‌ته‌كه به پرسیار‌و سه‌رنج و تێبینی و وه‌ڵام سمیناره‌كه چه‌ندین بابه‌تی گه‌رمی هه‌نوكه‌یی گرته‌خۆ.