له‌درێژه‌ی پانێله‌كانی نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا ، كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی ٤-٥-٢٠١٧ پانێڵی سێزده‌مینی نه‌خشه‌ڕێگا بۆ به‌رێزان: ( پ.ی .د. گۆڤه‌ند شێروانی) و (پ.ی .د.ئازاد عوسمان) به‌رێوه چوو. سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له وتارێكدا باسی له ئامانجی به‌ستنی ئه‌م پانێلانه له‌لایه‌ن زانكۆی جیهانه‌وه كرد.
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وتاری سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌شكرد و هاریكاری زانكۆی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌نوكه‌یانه پێشاندا.
پاشان پانێڵستان هه‌ریه‌كه‌و له پسپۆری تایبه‌تی خۆیه‌وه بابه‌تی سمیناری پانێڵه‌كانیان پێشكه‌شكرد:
د.ئازاد عوسمان، له‌ڕوانگه‌ی سیاسیی و هه‌ڵومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و بارۆدۆخی ناوخۆیی و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان دا و د. گۆڤه‌ند شێروانی له‌ڕوانگه‌ی ژێر خانی ئابووری، به‌تایبه‌تیش ڕۆڵی كه‌رتی ووزه‌و نه‌وت له‌به‌هێزكردنی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانی تازه دامه‌زراو.
دوای ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كان به‌پرسیارو گفتوگۆ و باری سه‌رنج پانێڵه‌كه گه‌رم وگوڕییه‌كی دیكه‌ی به‌خۆوه دیت و ڕاشكاوانه خاڵه‌كان له‌سه‌ر پیت دانران.